رژێمی سەهیۆنی هێرشی کردە سەر خەڵکی مەدەنی: ١١ شەهید
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی چەندین هێرشی لە غەززە ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ١١ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی وەفا، سوپای داگیرکەر لە ناوەندی غەززە و ناوچەکانی نوسەیرات و ئەلمەغازی هێرشی ئەنجامداوە.
لە هێرشی سەر ماڵێک لە نوسەیرات و مەغازی و کۆگایەکی سەر بە UNRWA ٩ فەلەستینی شەهید بوون و ٢ فەلەستینی لە هێرشی سەر ماڵێک لە ناوەندی غەززە شەهید بوون.
لەو هێرشەدا خەڵکێکی زۆر شەهید بوون. لەناو شەهیداندا پیر و منداڵ هەیە.
سەرچاوە تەندروستییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە نیگەرانن لە زیادبوونی ژمارەی شەهیدان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.